بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، پێشوازیی کرد لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و شاندی یاوەری.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دۆخی سیاسی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی تورکیا و سووریا.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، گفتوگۆ کرا دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "کاری هاوبەش و پێکەوەیی لەپێناو پارێزگاری کردن لە سەنگ و پێگەی کورد لە بەغدا".
Your Comment