بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەپێی نەخشەیەک کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق پەسەندی کردووە، سنووری پارێزگای هەڵەبجەی وەک ۱۹یەمین پارێزگای عێراق کە رۆژی ۱۴ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق یاساکەی پەسەندکرد دیاری کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی نەخشەکە سنووری پارێزگاکە ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوە و قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سنووری دەرەوەی پارێزگاکە هەموو بە ئێرانەوەیە و لەناوخۆش هاوسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەیە. هەروەها لەخشتەکەدا هێشتا خورماڵ وەک ناحیە ناوی هاتووە هەرچەندە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە کراوە بە قەزا.
ئەوەشی خستەڕوو، نەخشەکە لەلایەن د. محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق و بەرێوەبەرایەتی و بەشە پەیوەندارەکانی وەزارەتەکەوە ئیمزا کراوە.
Your Comment