٢٦ نیسان ٢٠٢٥ - ١٢:١١
ئێران و ئەمریکا!!/ دڵشاد مەجید

خوێندنەوەیێکی زۆر بۆ ململانێکانی ئەمریکا و ئێران دەکرێ، زۆربەی ئەو خوێندنەوانەش، سەرچاوەکەی دەزگا ئیعلامیە سونەکانی عەرەبە. کە هاوتەریبە لەگەڵ فشار و هەڕەشەکانی ئیسرائیل. تا ئێستا خوێندنەوەیێکی لۆژیکی لەچوارچیوەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا نەخراوەتەڕوو، کە ئەمریکای ئەمرۆ (ئەمریکای ترەمپ) چی لە ئێران  و چی لەجیهان دەوێ؟

تا ئێستا ئێمە ترەمپ بە سەرشێت و گێرەشوێن و ناسیاسی دەزانین. کەئەمەش لە حەقیقەتدا وانیە.

ئەگەر ئێمە خوێندنەوەیەکی وورد بۆ ململانێکانی ناو ئەمریکا بکەین، بەتایبەتی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان . بۆمان دەردەکەوێ کە ترەمپ هەڵگری ئایدۆلۆجیایەکی بورجوازی موحافزکارە، دژی سیاسیەتی نیولیبرالیزم و سوسیاڵ لیبراڵی  دیموکراتەکانی بایدن و کامالا هاریسە.

ئێران و ئەمریکا!!/ دڵشاد مەجید

هەروەها ترەمپ کرستیانێکی ئوسوڵیە و خۆی بەهیچ تایفەیەکی مەسیحی نازانێ. لە هەڵمەتی هەڵبژاردەکانیش خۆی بەنێونەری گشت کرستیانەکان دەردەخست و بانگێشەی بۆ  دەکرد.

بەواتایەکی تر ترەمپ لەهەناوی ئەو ململانێیە ئایدۆلۆجیە و ئایینیە  لەدایک بووە.

ئەم ململانێیەش پێشینیەکی مێژووی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای (٩٠) کانی سەدەی ڕابردوو، لەنێوان بیرمەندەکانی ئەمریکا لەدوای رووخانی ( دیواری بەرلین)  لەبارەی  دواڕۆژی ئەمریکا لەناو پرۆسەی گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا.

ئەو ململانێ فکریەش  لە نێوان «ساموئل هانتینگتون» ی خاوەن تێزی «پێکدادانی شارستانیەکان» و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن تێزی «کۆتایی مێژوو» هاتە ئاراوە.

ساموئل هانتینگتون  لە تێزەکەی دا دەیووت «قۆناغی داهاتوو قۆناغی ململانێ و  پێکدادانە لەنێوان کەلتوورو شارستانیەکان و قۆناغی فرەجەمسەری و قەیرانەکانی گڵۆباڵیزمە» بۆیە دەبێت ئێمە کار بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی ئەمریکی بوون و یەکگرتنی کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی لەبەرامبەر کۆمەڵگاکانی تر بکەین.

ئێران و ئەمریکا!!/ دڵشاد مەجید

بەڵام فۆکۆیاما دەیووت «نەخێر لەمەودوا  سەرتاپای جیهان  ڕەنگڕێژ دەبێت بە دیوکراتیەتی لیبرالی و سەرمایەداری و بازاری ئازاد، وە لیبرالزمیش دەبێتە تاکە ئایدۆلۆجیای جیهان، سەرجەم ئایدۆلۆجیاکانی تر پاشەکشە دەکەن، هەروەها  دیموکراتیەتیش دەبێتە تاکە سیستەمی جیهان!!».

هەر لەو چوارچوەیەدا ترەمپ دەیەوی بەها ئەخلاقی و کۆمەڵاتیەکانی کۆمەڵگای ئەمریکی بگەڕێنێتەوە.

جگە لەمە   ترەمپ بەو ئاقارە هەوڵدەدا ڕەگەزی ئەمریکی لە بێگانە و بیانیەکان بپارێزی.

هەروەها  دەیەوێ پێگە ئابووری و سیاسی و سەربازیەکەی لەجیهان جێگیر بکاتەوە.

دیسانەوەی قەوارەی دەوڵەتی ئەمریکا  دامەبزرێنێتەوە.

ترەمپ هەموو هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی ئەمریکا لەوە دەبینێتەوە، کەزۆرترین سەرمایەگوزاری دەرەوە لەناو ئەمریکا بخاتە گەر. بۆئەوەی پێگە ئابووریەکەی هەر لە لۆتکەدابێت و نەکەوتە دوای چین.

ترەمپ نایەوێ چین بگاتە ( پڕۆژەی و بەرنامەی گەشەسەندنی ساڵی ۲۰۳۰) کە  چینیەکان لەپلانی (٥) ساڵەی (۲۰۲۶-۲۰۳۰) خۆیان دایانڕشتووە.

چین  بەو پلانە (٥) ساڵەی دایڕشتووە، لەپاڵ پرۆژەی ڕێگای حەریر، مەترسیەکی ئابووری گەورەی بۆ سەر ئەمریکا دروست کردووە،  چونکە  ئەگەر پرۆژەی ڕێگای حەریر  سەربگرێ،  توانای ئابووری چین  لە داهاتی نەتەوەیی لەساڵی ٢٠٣٠ دەبێتە دوو ئەوەندەی ئەمریکا.  دەگاتە نزیکەی ( ٦٤،٢) تڕیلۆن دۆلار، لەبەرامبەر  (٣١) ترلیۆن دۆلار بۆ ئەمریکا. ( هەروەک لەوێنەی سێیەم دەردەکەوێ).

ئێران و ئەمریکا!!/ دڵشاد مەجید

ئەمەش وادەکات  لەمەودوا بانکەکانی چین ببنە جێگرەوەی بانکی نێودەوڵەتی.

بانکەکانی چین بۆ  پرۆژەیەی ڕێگای حەریر  لەنێوان (٤ بۆ ٨ )ترلیۆن دۆلاریان داناوە،   کە بیدەن بەو ووڵاتانەی کەپڕۆژەکەیان بەناو دادەڕوات، جا ئەو پارانەش چ بۆ بواری وەبەرھێنان بێت یا  وەک قەرز دان  بێ بەو ووڵاتانە.

بۆ یە پێتان سەیر نەبێ ئێستا ترەمپ، مەرجی پشتگیری کردنی سعودیەکان و ئیماراتیەکان  بەستۆتەوە بە بەگەرخستنی پارەکانیانە لەئەمریکا.

سعودیەکان ڕایەنگەیاند  بەبڕی ٦٠٠ ملیار دۆلار  لە ئەمریکا بەرهەمهێنان دەکەن. بەڵام ترەمپ داوای کرد کە بیکەنە یەک تڕلیۆن. لەپاداشتی ئەمەش  گفتووگۆکانی ( ئەمریکا و ڕووسیا ، رووسیا و ئۆکرانیای) لەسعودیە سازکرد.

ئێران و ئەمریکا!!/ دڵشاد مەجید

ئیماراتیەکانیش  لەسەردانێکی (شێخ طحنون بن زاید) لە (٣/١٧) بەڵێنی  بە ئەمریکەیان دا کە بڕی ( ١،٤)  ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکا  بکەن. دیسانەوە لەپاداشتی ئیماراتیەکان ، ترامپ لەڕێگای ( شێخ طحنون)  نامەیەک بۆ خامەنەئی دەنێرێ، بۆئەوەی ئیماراتیش گفتووگۆکانی ئێران و ئەمریکا لەباوەش بگرێ، بەڵام ئێرانیەکان لەجیاتی ئیمارات ( عومان)یان هەڵبژارد.

ئێران و ئەمریکا!!/ دڵشاد مەجید

ئامانجی ترەمپ لە ئاشتی نێوان رووسیاو ئۆکرانیا و دانووسان لەگەل ئێران  چیە؟

زۆر کەس وای دەخوێنێتەوە کەترەمپ ئاشتی پێ ناکرێ و پیاوی ئاشتی وڕێکەوتن نیە . بەڵکوو  بۆتە مایەی  سەرلێشواندن و نائارامی لە  جیهان.

پلانی  ترەمپ لەو سەرگەندانیە و فەوزایە چیە؟

سەرەتا ترەمپ هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی بە لێداوانەکانی پەلاماری  هاوپەیمانەکانی وەک کەنداو ئەوروپای دا. 

دوای ئەم فەوزایە  مەسەلەی ئاشتی لە ئۆکرانیاو گفتووگۆکانی لەگەل ئێران هێنایە بەرباس. 

ئەم کردەوانەی  ترەمپ هەروا هەرەمکی  و بێ بەرنامە نەبوو، بەڵکو بەپلان بوو  بە ئەنقەست ئەو الفوضى الخلاقة (Creative Chaos) دروست کرد.

بۆئەوەی کەندیەکان و ئەوروپیەکان لە هەنگاوەکانی داهاتووی دەستکەوت و بەرهەمەکانی ڕاگرتنی شەری ئۆکرانیاو ڕووسیا و ڕێکەوتن لەگەل ئێران بێ بەش بکات.

بۆیە بەلاتانەوە سەیر نەبێ ئێستا ئەوروپیەکان لەهەوڵی سزای ئابووری زیاترن دژ بە ئێران، بەڵام ئەمریکیەکان ڕایانگرتووە.

▪️لەمەسەلەی ئاشتی ڕووسیا و ئۆکرانیاش  بە ئاشکرا، ترەمپ  داوای ڕێکەوتنی دەرهێنانی کانزاکانی لە ئۆکرانیا کرد. هەروەها رووسیاش ئۆپشنی زۆر گەورەی لەبواری  بەرهەمهێنانی نەوت و گازی خستۆتە بەردەم ترەمپ.

▪️کاتێکیش لەگەڵ ئێرانیەکان دەگەنە ڕێکەوتن ،  کۆمپانیا ئەمریکیەکان بەشێکی زۆری بازاری وەبەرهێنان لە ئێران   کۆنتڕۆڵ دەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی وەبەرهێنان لە ئێران. گوژمەی بواری بەرهەمێنان لە ئێران خۆی لە ٢٨ ترلیۆن دۆلار دەدات، ئێرانیەکان، لەساڵی ٢٠١٥ لە میانی گفتووگانی سەبارەت  بەپیتاندنی یۆرانیۆم ئێران لەگەل ئەمریکا و ئەورووپا، بەڕێژەی زیاتر لە ٦ ترلیۆن دۆلار بواری وەبەرهێنانیان لە ئێران  خستە بەردەم کۆمپانیاکانی ئەمریکا.

News Code 225300

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha