مەسروور بارزانی و ژان نوێل بارۆ پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا تاوتوێ دەکەن

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆ بوونەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە  بارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە حکوومەتی هەرێم راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: مەسروور بارزانی "سوپاس و پيزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەت و گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە".
لە کۆبوونەوەکەدا، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا".
حکوومەتی هەرێم دەڵێت، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و گرنگیی دابین کردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی و هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

News ID 225291

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha