بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥ شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەڕێککەوتن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆجالان کۆ ببنەوە شاندەکەی دەم پارتی پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل، کە پەروین بۆ جاری چوارەمە سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمراڵی دەکات.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، دوای کۆبوونەوەی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان، شاندی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکەنەوە و بۆ چوارەمین جار چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەوێتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، چاوەڕێ دەکرێت ئۆجالان جارێکی دیکە لە پەیامێکدا جەخت لە چەک دانان بکاتەوە و دوای ئەو پەیامەش، پەکەکە لەم مانگەدا کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی دەبەستێت.
Your Comment