بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسایشی ناوخۆی کوردستانی سووریا لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە کە لە سێیەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆڵدا ۴ ئەندامی داعش دەستگیر کران و دەست بەسەر ژمارەیێک چەک و تەقەمەنیدا گیردرا.
شایانی باسە ماوەی سێ ڕۆژە، ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بۆ راوەدونانی داعش لە کەمپی هۆل دەستپێکردووە.
Your Comment