بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەم دواییانەدا ناوچەکە پێشهات و ڕووداوی زۆری بەخۆیەوە بینی، چ لە ڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە. ئەو پێشهاتانە ڕێگەی بە شانەکانی داعش داوە کە جووڵەی خۆیان زیاد بکەن و کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و سوود لەو بۆشاییە وەربگرن لە ژمارەیێک ناوچەی سووریادا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو بنەمایە داعش ژمارەیێک چالاکی تیرۆریستی دژی خەڵکی مەدەنی و هێزە سەربازییەکان ئەنجام داوە. لە هەمان کاتیشدا خەریکی دامەزراندنی سەربازی و ڕێکخستنەوەی خۆیەتی و هەوڵەکانی زیاتر دەکات".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لەسەر بنەمای زانیاری ڕاستەوخۆ کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستخراون سەبارەت بە بوونی شانە ڕێکخراوەکانی داعش لە ناوەوە و دەرەوەی کامپی هۆڵ ئەنجام دەدرێت، کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کەمپەکە و دەوروبەری دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی بنەما مرۆیی و سەربازییەکانیان و لە درێژەی تێکۆشانەکانیان دژی تیرۆر، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی کەمپی هۆڵ و دەوروبەری ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە، ئەو ئۆپراسیۆنە جارێکی دیکە پێداگری و پاپەندبوونیان بە بەها مرۆییەکان و هەوڵی بەردەوام بۆ بنبڕکردنی تیرۆر کە ئەمنییەتی گەلەکەمان و جیهان دەخنە مەترسییەوە دووبارە دەکەینەوە.
Your Comment