دوو خاڵی جەوهەریی ناکۆکییەکانی نێوان SDF لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکرێت

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە گرتەیێکی ڤیديۆیدا، ئاماژەی بە دوو خاڵی جەوهەری دەکات کە لەسەر ئەو دوو خاڵە لەگەڵ دیمەشق ناکۆکن

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی لە قەسەکانیدا ئەو دوو خاڵە جەوهەرییە ئاشکرا دەکات، وەک خاڵی ناکۆک لە گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە و دەڵێت: لایەنی سووری پێیان ووتوە، باسی کورد بکە و عەرەب بۆ ئێمە بەجێبهێڵە خاڵی دووهەمیش ئەوەیە کە بۆ تێكەڵ كردنی هەسەدە لەناو وەزارەتی بەرگریی سووريا لایەنی كەم پێویستمان بە دوو ساڵە.

عەبدی لەبارەی خاڵی یەکەمەوە زیاتر دەڵێت: دیمەشق داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە، دەست لەکاروباری عەرەبەکانی ناوچەی رۆژئاوای فورات وەرنەدات، کە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە پێکدەهێنن و بەشێکی زۆریان بوونەتە بەشێک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات و بەرپرسیارێتیان بەڕێوەبەردنی ناوچەکانیان لە ئەستۆدایە لە چوارچێوەی ئیداری خۆسەر، دیمەشق داوایکردووە، رۆڵی هەسەدە تەنها پەیوەست بێت بە کورد، ئەوەش لەلایەن فەرماندی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە ڕەت کراوەتەوە.

خاڵێکی تری ناکۆکییەکان لەگەڵ دیمەشق وەک مەزڵوم عەبدی ئاماژەی پێداوە، ماوەی کاتی یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لەناو وەزارەتی بەرگری کە لە دوو ساڵ کەمتر نابێت، لەکاتێکدا رێککەوتنەکەیان لەگەڵ دیمەشق داوا دەکات تاکۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتوون یەکلا بکرێتەوە بە تێکەڵ کردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیشەوە.

ڕێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق، لەسەروبەندی ڕووداوی کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکانی ناوچەی ساحیلی سووریادا هات، کە دەسەڵاتدارانی نوێی لە دیمەشق ڕووبەڕووی دۆخێکی ناهەموار کردەوە، ڕەنگە هەر ئەوەش وایکردبێت حکوومەتەکەی ئەحمەد شەرع بە پاڵپشتی تورکیا و وڵاتانی تر، فشارەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی خێرا لەگەڵ کورد، بەبێ نەخشە ڕێگای ڕوون بۆ جێبەجێ کردنی یان بەدواداچوونی شێواز و میکانیزمەکانی جێبەجێ کردنی، لەپێناو ڕزگارکردنی دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەو دۆخە خراپەی تێکەتبوون.

News Code 225235

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha