بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "به بۆنه‌ى ده‌نگدان و په‌سندكردنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌موو لايه‌ک له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م كه له‌م پرۆسه درێژه‌دا هاوكار و يارمه‌تيده‌رمان بوون. ئه‌مه مايه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵيى ئێمه و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "بۆ خزمه‌تكردنى باشترى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زوو له هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێكرد، ته‌واوبوونى ئه‌مڕۆى رێكاره‌كانى له عێراق و به فه‌رمى ناساندنى وه‌ک پارێزگا، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى. هيوادارين ببێته هۆى باشتربوونى ژيان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كمانه بێ درێغيكردن، ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ين.
ناوبراو وتیشی: "هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به رێز و پێزانينه‌وه شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين".
Your Comment