١٤ نیسان ٢٠٢٥ - ١٥:٠٥
وەزیری نەوتی ئێران گەیشتە بەغدا

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوتوێی پەرەپێدانی هاوکاریی وزەی نێوان ئێران و عێراق، گەیشتە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسین پاک نژاد لەسەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی چووەتە بەغدا و دوو ڕۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە، بڕیاریشە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی کەرتی وزە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی نەوت و کارەبا کۆ ببێتەوە.

هەروەها ئاماژەی داوە، وەزیری نەوتی ئێران لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق ڕێککەوتنێکی لێکگەیشتن بکەن.

سەردانەکەی وەزیری نەوتی ئێران بۆ بەغدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وزەی نێوان هەردوو وڵاتە، بەوپێیەی لە مانگی ئاداری ۲۰۲۴دا، وەزیری کارەبای عێراق لە تاران لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران کۆ بوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی نەوت، غاز، پترۆکیمیایی و کارەبای نێوان دوو وڵات کردبووەوە.

News Code 225224

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha