گلێن ئێلین، ئیلینۆی — مامۆستایەکی بەرزی مێژوو لە وتاربێژی سالانەی ئینستیتیوتی زەهرا لە ساڵی ۲۰۲۶ بەڵگەی بۆ ئەوە هێنایەوە کە ناسنامەی کوردی نەک لە پەیمانە دەوڵەتییەکانی سەدەی بیستەمدا، بەڵکوو بنەمای لە تۆڕی سۆفییانەکان، ڕکابەرییەکانی شاعیران و چالاکی هەڵبژێراوانی ناوخۆ لە سەدەی نۆزدەدا هەس و ئەم چیرۆکە، بۆچوونی باو لەبارەی ئەوەی کە ئەم ناسنامەیە بەرهەمی سنوورە ڕێککەوتە سیاسییەکانە، دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئەم شیکارییە نوێیە، کە پرۆفیسۆر مەتین ئاتماجا لە زانکۆی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ئەنقەرە لە شەشەمین وتاری ساڵانەی ئینستیتوتی زەهرا پێشکەشی کرد، تێگەیشتنی کۆن لە شێوەگرتنی ناسنامە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستییەکان پێداچوونەوەی بۆ دەکات. ئەم چوارچێوەسازییە، سەرنج لە پەیمانەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەرەو پرۆسە کولتوورییە ناوخۆییەکان و کارلێکە ناوچەییەکان دەگوازێتەوە و دەری دەخات کە چۆن ئەدەبیات، تەلارسازی و ئایین دەتوانن ببنە بزوێنەری سەرەتایی دروستبوونی ناسنامە.
وتارەکە لە کامپی کۆلێژی دوپەیجدا، ئەکادیمییەکان و میوانە تامەزرۆی کۆکردەوە. موعاز بلیجی، بەڕێوەبەری ئەکادیمیکی ئینستیتوتی زەهرا، پێش دەستپێکردن، ڕێزی لە خوێندکارە بەرەو دەرچووندا گرت. لە ناوەندی باسەکەدا، پرۆفیسۆر ئاتماجا هەڵبژێراوانی ناوخۆی بە «مۆرەیکی» پەتی لە یاری ئیمپراتۆرییەتەکاندا نەزانی. ئەو ئیدریسی بدلیسی، دیپلۆماتی سەدەی شازدەیەمی بە «باشترین شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی خۆیدا» ناو برد و بە تەلارسازی سیاسەتە سنوورییە لەبیرەوەنەچووی زانی. ئاتماجا ئەم بابەتەی بۆ تەلارسازی شاریش گشتانەوە. ئەو سلێمانی کە لە ١٧٨٤دا دروستکرا، بە «ناوەندی سیاسەت و کولتووری ناوخۆ» نەک بنکەیەکی سەربازی ناو برد. ئەو بە ئاماژەدان بە کۆشکی خوسرەوئاباد لە سنە، وەک تێکەڵەیەک لە «ناسنامەی کوردی لەگەڵ توخمە تەلارسازییەکانی زەندییە و ئێرانی» پێناسەی کرد. بە وتەی ئەو، حوکمدارانی ئەو ناوچەیە تەنانەت «نامە فەرمییەکانیان بۆ سوڵتانی عوسمانی بە زمانی فارسی دەنووسی».
بەشێکی گرنگی وتارەکە بۆ ئەدەبیات تەرخان کرا بوو. ئاتماجا بەریەککەوتنی شاعیرانەی نالی و مەستوورەی ئەردەڵانی بە ڕووبەڕووبوونەوەی «ئەریستۆکراتی شاری و خانەدانی» لەگەڵ «ڕەگەی عەشیرەیی» شیکاری کرد. ئەو لە هۆنراوەی مەستوورەوە بو نالی گێڕاندیەوە: «نالی جافەنی نالی جافەنی/ چیش واچون وەتو توکەجافەنی...... دیارەن ئەنیری بێناف و دوودەی/ بۆیە هەر خەرکاو قسەی بیهودەی». ئەم ڕکابەرییە توند و تیژانە، بووە هۆی جێگیربوونی شێوەزاری سۆرانی وەک زمانی باڵادەستی ئەدەبی.
لە درێژەدا، ئاتماجا ئاماژەی بە لەناوچوونی ناوەندایەتی شارستانییەکان دوای هەڵوەشاندنەوەی میرنشینە ناوخۆییەکان لە ١٨٥٠دا کرد و گوتی کە تەریقەتی «نەقشبەندی-خالیدی» ئەم بۆشایییەی پڕ کردەوە. ئەو لە شێخ مەحموودی بەرزنجییەوە گێڕاندیەوە کە لە وەڵامی پزیشکێکی بەریتانی کە نیازی دەرکردنی گوللەیەکی کۆنەی لە جەستەی هەبوو، گوتبووی: «ئەم گوللەیە وەک بەریتانییەکان وایە؛ ئەگەر دەری بهێنیت ڕەنگە بمکوژێت، بەڵام دەبێ فێربم کە لەگەڵیدا بژیم».
ئینستیتوتی زەهرا، ڕێکخەری ئەم ڕووداوە، یەکەم پرۆگرامی ماستەر لە خوێندنی کوردی پێشکەش دەکات کە تیشک دەخاتە سەر زانستە مرۆیییەکان لەوانە ئەدەبیات و سینەما. پرۆفیسۆر مەتین ئاتماجا هاوکات مامۆستای میوانە لە زانکۆی ئێگزێتەر و سەرنووسەری ئینسایکلۆپیدیای کوردییە و بە پشتیوانی کتێبخانەی بەریتانیا پرۆژەیەک بۆ پاراستن و دیجیتاڵیکردنی بەڵگە مێژووییەکانی کوردی بەڕێوە دەبات.
ترجمە: مختار جعفری
Your Comment