خاڵی پشكنینی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق دانرا

خاڵەكانی پشكنینی گەڕەكەكانی سەر ڕێگەی عەوار و سكای نێوان هەر دوو گەڕەكەكە و گەڕەكەكانی دیكەی حەلەب لا بران و خاڵی هاوبەشی ئەمنی لەجێگای دانرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی بەندی ٥ی ڕێكەوتنەكەی نێوان ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و دەسەڵاتی دیمەشقدا، بە ئامادەبوونی ئەنجوومەنی هەر دوو گەڕەكەكە و نوێنەرانی دەسەڵاتی دیمەشق، خاڵی پشكنینی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی شێخ مەقسوود-ئەشرەفییە و هێزە ئەمنییەكانی دەسەڵاتی دیمەشق دانرا.

بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشقدا كراوە، هێزە سەربازییەكانی هەسەدە كشانەوە لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب و هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جێگیر دەبن.

News Code 225217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha