بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆ بووەوە و لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی: "کۆبوونەوەیێکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان هەبوو، جەختم لە گرنگیی کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەک ڕێگەیێک بەرەو سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام کردەوە."
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت: "دووپاتم کردەوە کە پێویستە سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگیرێت و دەبێت پەکەکەش بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان بداتەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "هەروەها باسی کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی سەرۆک ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی و گرنگییەکەی بۆ گفتوگۆ و ئاشتی کرد."
Your Comment