ئیلهام ئەحمە هێڵە سوورەکانی ئیدارەی خۆسەر، بۆ دیمەشق ئاشکرا دەکات

ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، مافی کلتووری و نەتەوەیی پێکهاتەکان، ئازادییە ئاینیەکان، مافی فێربوون بە زمانی دایک، مافە سیاسییەکان و سیستەمی ئیداری نا ناوەندێتی هێڵی سوورە و سازشی لەسەر ناکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر لە دانیشتنێکدا سەبارەت بە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و حکوومەتی سووریا وتی: سیستمی کارگێڕی لەچوارچێوەی ئیدارەیێکی  هاوبەشدا، بەومانایەیە کە نا ناوەندێتی لەسەر بنەمای نەتەوەیی نابێت، بەڵکوو لە چوارچێوەی سیستمێکی ئیداریدا جێبەجێ دەکرێت، کە هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدار بن، هاوشێوەی مۆدێلی بەڕێوەبەرابەتی خۆسەری دیموکراتی .

ناوبراو ئاشکراشی کرد، ئەمریکییەکان ڕۆڵ دەبینن لە پرۆسەی هێورکردنەوەی نێوان ئیدارەی خۆسەر و تورکیا و ڕۆڵی ئەمریکا زۆر گرنگە، تا ئێستا دۆخەکە لەنێوان لایەنەکان هێور بووەتەوە، هەوڵیش دەدین دڵنیابین لەوەی ئەم هێورکردنەوەیە بەردەوام بێت و هەموو ئۆپەراسیۆنە دوژمنکارییەکان، چ لەلایەن تورکیاوە بێت یان ئەو گرووپانەی سەر بە تورکیان، ڕابگیرێن.

سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاش، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیپێکردووە زۆر گرنگە، هیوادارین وەڵامێکی کاریگەرى لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بدرێتەوە. وتیشی، خاوییێک هەیە لە وەڵامدانەوەی ئەم دەستپێشخەرییە، حکوومەتی تورکیا بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە پێشخستنی دەستپێشخەرییەکەی ئۆجەلان، وەڵامدانەوەی زۆر گرنگە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر گۆڕەپانی سووریا و وڵاتانی دراوسێ دەبێت.

News Code 225183

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha