کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوەکەدا بە ژمارە (۱۱۸۸) لە ڕۆژی ۷ی نیسانی ۲۰۲۵ ئەوە هاتووە: "لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە مەرجێک پێشتر سوودمەند نەبووبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بکرێت کە لەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن."
لە خشتەکەدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەک لە دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دیاری کراون کە ۱۶۲۸ فەرمانبەرن.
Your Comment