بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا قهرهسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (KCK) لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بتوانێت کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ببەستێت، پێویستە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەریان ڕابگرێت و خودی عەبدوڵڵا ئۆجهلانیش کۆنگرەکە بەڕێوە ببات.
قهرهسوو بەپێویستى زانیوه: "دەسەڵات قسەکانی خۆی لەبارەی پرۆسەکە بەجێبگەیەنێت و پەرلەمانی تورکیا پرۆسەکە بخاتە نێو چوارچێوەی یاسایی، چوونكه ئەگەر هەنگاو نەنرێت بۆ پرۆسەکە، ناتوانین بەمشێوەیەی ئێستا بوەستن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێنج مانگ لەمەوبەر، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجهلان کرد، پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوهبوو، لە ۲۷ی شوباتدا ئۆجەلان بانگەوازی کرد پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
Your Comment