بۆچی ئەردۆغان هەڕەشەی هێرش کردنە سەر مەخموور دەکات

بەشی جیهان- ژمارەیێک لە چاودێران پێیان وایە هەڕەشەکانی ئەردۆغان لەبارەی هێرشی سەرباززی بۆ  سەر کەمپی مەخموور هەوڵێکی سەرۆکی تورکیایە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی و خۆدەربازکردن لە کێشەی ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە و دەڵێن چەندین ساڵە تورکیا هەوڵی چارەکردنی کێشەکانی داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارری تورکیا لە نوێترین لێدوانی خۆیدا دژی پەکەکە لەبارەی جووڵەی سەربازی دژی کامپی ئاوارەکانی تورکیا لە نێو خاکی عێراق هۆشداریی داوە. تورکیا دەڵێت کامپی مەخموور لە لایەن پەکەکەوە ئیدارە دەکرێت.

ئارۆز یێڵڵدز ڕەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت و لەو بارەیەوە بە ئەلمۆنیتۆری وتووە: ئامانجی تورکیا لەو لێدوانە ئەوەی ڕای گشتیی تورکیا بەلاڕێدا ببات و کێشە ئابوورییەکان پەردەپۆش بکات و هەستی نەتەوەخوازەکان بجووڵێنێت.

هۆشیار ئوزسۆی نوێنەری پارتی کوردیخوازی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لەبارەی جدی بوونی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بەو گۆڤارەی وتووەک ئەگەر تورکیا بتوانێت هاودەنگیی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان بەدەست بهێنێت پەلاماردانی ئاوارەکانی مەخموور دوا ناخات.

بەرپرسێکی عێراقی لەوبارەیەوە بە ڕۆیتەرزی وتووە تورکیا هەفتەی ڕابردوو لەبارەی ئەو شتەی خۆی دەڵێت تیرۆریستییە و لەبارەی وابەستەبوونی کامپەکە بە پەکەکە ناڕەزاییی دەربڕیوە و بەغدا بەڵێنی داوە بەدواداچوونی بۆ بکات.

ئەوبەرپرسە عێراقییە ناوی نەدرکێندراوە و ئیدعای کردووە کە بەدواداچوونی عێراقییەکان دەیسەلمێنێت کە کامپەکە لە ژێر دەسەڵاتی پەکەکەیە و ڕێگری دەکات لەوەی دەسەڵاتی خۆجێیی بڕواتە کامپەکە.

بەرپرسێکی تورکیا ئیدعای کردووە کامپی مەخموور بۆتە سەنتەرێکی لۆجستیکی بۆ هێرش کردنە سەر تورکیا و بە وتەی ناوبراو پاک کردنەوەی کامپی مەخموور لە پەکەکە بۆتە ئەولەویاتی کاری تورکیا.

ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەش کردووە کە تورکیا نزیکەی 5000 هێزی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە و ئوپەراسیۆنی جۆربەجۆر دژی پەکەکە ئەنجام داوە دەشنووسێت: هەولێر و بەغدا ناتوانن دژایەتیی هێرشی تورکیا بۆ سەر مەخموور بکەن.

News Code 2251

Your Comment

You are replying to: .
captcha