کوردپرێس: بە گوێرەی ئەو زانیاریی و وێنانەی دەست ماڵپەڕی کوردستان ۲۴ کەوتوون، ئەو هێزانەی بە تانک و چەکی قورسی ڕەوانەی شنگال کراون، بەشێکیان بە لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراقن و لەسەریان نووسراوە فەرماندەیی چەپاندنی یاسا.
جووڵاندنی ئەو هێزانە لە کاتێکدایە، کە شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی لەگەڵ چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) ڕووی دا و بەهۆیەوە پێنج پۆلیسی عێراق و سێ چەکداری یەبەشە بریندار بوون و پێنج چەکداریشیان دەستگیر کران.
هەروەها یەبەشە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی لە هێزە ئەمنییەکانی کردووە، بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان خەڵکی شنگال بڵاو بووەتەوە.
هاوکات سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی ڕایگه‌یاندووه، فه‌رمانده‌یی پاراستنی یاسا به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گه‌یشتووه‌ته شنگال و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان چه‌ند ڕێگه‌یه‌کیان داخستووه.
دوای ئاڵۆزییەکان، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه، ۱۹ـی ئاداری ۲۰۲۵، ڕایگەیاند، توانیویانه هاووڵاتییه‌کی دانیشتووی شنگال ئازاد بکه‌ن و دوو تۆمه‌تباریش بریندار بکه‌ن و پێنجی دیکه‌یش که ده‌ستیان له ڕفاندنه‌که هه‌بووه، ده‌ستگیر بکه‌ن.
شانه‌کە ئاماژەی داوە، گرووپێکی له یاساده‌رچوو به دوو ئۆتۆمبیل هاووڵاتییێکی دانیشتووی شنگالیان ڕفاندووه و به‌ره‌و شوێنێکی نادیارییان بردبوو، به‌ڵام هێزه‌کانیان ده‌ستبه‌جێ دوای ڕووداوه‌که ڕێکاره‌کانیان گرته‌به‌ر.
Your Comment