بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: "مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا: "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا."
بە گوێرە ڕاگەیێندراوەکە هاوکات هەردوولا: "هاوڕابوون لە سەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا".
Your Comment