هەرێمی کوردستان و تورکیا لە بواری وزەدا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن

مەسروور بارزانی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا تاوتوێی نە‌هێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: "مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا: "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا."

بە گوێرە ڕاگەیێندراوەکە هاوکات هەردوولا: "هاوڕابوون لە سەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا".

News Code 225067

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha