مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، دەڵیت: "بۆ تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانە و هەروەها باس لە خۆ ئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا".

هاوکات، نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "باسی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان، خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان، پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

 

News ID 225055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha