بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌که‌یان بۆ دیمه‌شق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له باره‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و به‌رپرسانی دیمه‌شق گفتوگۆیان کردووه.
هاکان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه کردووه، سووریا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هاریکاریی وڵاتانی دراوسێی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به پێویستی زانیوه حکوومه‌تی سووریا مافه‌کانی کورد بدات، هاوکات به پێویستیشی زانیوه ژێرخانی تیرۆر له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
فیدان گوتیشی، هیچ سازشێک له لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئۆتۆنۆمی یانیش ئیداره‌ی خۆسه‌ر نابینن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له باره‌ی په‌که‌که‌وه گوتی، ئه‌گه‌ر په‌که‌که هه‌لی "بانگه‌وازی چه‌کدانان" بقۆسێته‌وه، تورکیا و ناوچه‌که به ڕووی خۆیدا ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ریش بکه‌ونه ژێر کاریگه‌ری دیکه، بڕیاری خۆیانه و هه‌موو ئه‌گه‌رێک چاوه‌ڕوانکراوه.
فیدان به پێویستیشی زانی په‌که‌که ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌دات وه‌ڵامی سه‌رۆکه‌که‌ی بداته‌وه و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
فیدان له باره‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌ناراوه‌کانی ڕۆژئاوای سووریا گوتی، ڕه‌نگه ئه‌م ڕووداوانه جارێکی دیکه دووباره ببنه‌وه.
Your Comment