بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد وتی: تورکیا نزیکەی ۱۰۰ بنکەی سەربازی و خاڵی چاودێری لە هەرێمی کوردستان و نەینەوا هەیە، تەنیا یەک بنکەی لە نەینەوا هەیە، باقی بنکەکانی دیکەی لە هەرێمی کوردستانە.
ئەعرەجی ڕەتی دەکاتەوە هیچ بڕیارێک هەبێت بۆ بوونی بنکەی سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق و دەڵێت: هیچ بڕیارێکی فەرمی حکوومەت نییە، ڕێگە بدات هێزەکانی تورکیا لە ناوخۆی عێراقدا ئامادەبن.
Your Comment