بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم لە میانی واژۆکردنی یاداشتێکی هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە دیاسپۆرا ڕایگەیاند، ئامانج لەو یاداشتە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە تایبەتە بە خوێندنی کوردی لە دیاسپۆرا.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکوومەتی هەرێمی بەڕێوەبەرایەتییێک بۆ خوێندنی دەرەوەی وڵات دادەنێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە دیاسپۆران، لە ئێستاوە کارەکان بە دامەزراوەیی دەکرێن لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی.
وەزیری پەروەردە باسی لەوەش کرد، لایێکی دیکەی گرنگی ئەو پرۆژەیە، دامەزراندنی دامەزراوەیێکی گرنگی وەک فیدراسیۆنە کە پشتیوانی ڕەوەندی کوردییە لە دەرەوەی وڵات، پشتیوانی کوردستانییانە لە دیاسپۆرا لە هەموو کار و چالاکییەکان بەتایبەتیش لە بواری زمان بۆ خزمەت کردنی کلتوری پەروەردەیی.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان ئەمڕۆ لەگەڵ ناوەندێکی گرنگ هەماهەنگی دەکەن کە ئەو دامەزراوەیە ئاشنایە بە بەشێکی زۆری کوردان لە دیاسپۆرا کە کۆنفیدراسیۆنی ڕوەندی کوردستانییە.
Your Comment