مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە پەیامێکدا جەختی کردەوە کە دوای ۱۴ ساڵ شەڕ و پێکدادان، سووریا ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سیستەمیی پێشووی و بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد و پێکهێنانی سووریایێکی دیموکراتیک، لامەرکەزی و فرەنەتەوەیی ئامادەی هەر ئەگەرێکین، بەڵام هەوڵدەدەین کە شەڕ ڕوونەدات.
حکوومەتی هەرێم، یاداشتێکی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە دیاسپۆرا واژۆکرا بۆ خوێندن بە زمانی کوردی.