دەمیرتاش لە زیندانە و دەنگۆ ئازاد کردنی دوورە لە ڕاستی

بەشی تورکیا- پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی زیندانی، تایبەت بۆ کوردپرێس وتی ناوبراو ئازاد نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحسوونی قارەمان پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش لەمبارەوە زیاتر وتی پڕۆسەی ئێستاکە لە تورکیا و پێوەندیی تەلەفۆنیی باخچەلی لەگەڵ دەمیرتاش چاوڕوانیی بۆ ئازاد کردنی ناوبراو زیاتر کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لەمبارەوە نییە.

قارەمان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کاریگەریی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لەسەر ئازادیی دەمیرتاش و دیکەی سیاسەتوانە زیندانییەکان ئاماژەی کرد بە گرینگ بوونی پڕۆسەکە بۆ چارەسەریی پرسی کورد و وتی: ئەگەر ئەم پڕۆسە بە شێوازێکی دروست بڕواتە پێش بێ گۆمان لەبارەی ئازادیی زیندانییە سیاسییەکانەوە هەنگاوی ئەرێنی هەڵدەگیردرێت.

دەنگۆی ئازادیی دەمیرتاش لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە دەمیرتاش چەند ڕۆژ پێش ئێستا تەنها بە مەبەستی یاوەری کردنی هاوسەرەکەی لە کاتی نەشتەرگریدا مۆڵەتی دەرچوون لە زیندانی بۆ دەرکرا و پاشانئ دووبارە گەڕێندرایەوە زیندان.

News Code 224992

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha