بەقایی: لە سیاسەتەکانمان بەردەوامین و هەڵوێستمان ناگۆڕین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له کاردانەوەیێک بۆ وتەکانی  هاکان فیدان وزیری دەرەوەی تورکیا کە دژ بە سیاسەتەکانی ئێران قسەی کردبوو وتی:  ئێمە له سەر هەڵوێستە سەرەکیەکانی خۆمان بەردەوامین و هەر ڕۆژ سیاسەتەکانمان ناگۆڕین .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل بەقایی لەمبارەوە له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: چاوداخستن لەسەر دەست تێوەردانە ڕوون و شاراوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل له گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە هەڵەیێکی قورسە. ئەمە ئاشکرایە که (هەر بەو شێوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە) ناوچەکە دبێت له شێوازی زاڵبوونی وڵاتێک بە سەر وڵاتانیتردا دەرباز بێت و عەرەب و تورک و کورد و ئێرانییەکان هیچیان نابێت بە دوای زاڵ بوون بەسەر ئەوانیتر و هەڕەشە و گوڕەشەدا بن. بەڵام ئەی  بابەتی ئێسرائیل چۆنە؟

ناوبراو هەروها گوتیشی: پاش چەند ڕۆژ له ڕووخانی دیمەشق لەسەر دەستی هێزەکانی سەر بە تورکیا، ئیسرائیل هێرشی بەربڵاوی کردە سەر  دامەزراوە و ژێرخانە سەربازی و بەرگریەکانی سووریا و تەنات ناوەندە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکانی ئەو وڵاتە و زیاتر لە سەدانەوەدیانی لەناوبرد. هەروەها ئیسرائیل دووباره تەواوی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیر کرد و بە درێژەدان بە زیادەخوازیەکانی خۆی تا ئێستا هەندێ له بەشە گەورە و گرینگەکانی خاکی سوریای داگیر کرد. ئیسرائیل ئێستا دەستی بەسەر گرینگترین سەرچاوە ئاویەکانی سووریادا گرتووە و بەردەوام یەکپارچەیی و سەروەری خاکی ئەو وڵاتە ئەخاتە مەترسیەوە، ئەمەیە دەسکەوتەکانی سیاسەتێکی هەڵە بۆ خەڵکی سووریا و فەلەستین و تەواوی ناوچەکە .

بەقایی باسی لەوەش کرد کە ئێران له پێنج دەیەی ڕابردوودا بەدوای هیچ پاوانخوازیێکەوە نەبووە له ناوچەکەدا، و جەختی کردەوە: هەموو هەوڵی ئێمە بۆ پشتگیری له خەڵکی فەلەستین و ئامانجەکانیان له بەرخۆدان دژ بە داگیرکاری ئیسرائیل له ناوچەکەدا بووە. ئەمڕۆکە بابەتی فەلەستین له هەمیشە زیندووترە، و زیاتریش دژایەتی سیاسەتەکانی ئیسرائیل دەکرێت.

News Code 224961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha