گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان دەستی پێ کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەکانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی ئەسینا دەستی پێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانی یەکشەممە ۲۳ی شوباتی ۲۰۲۵، فڕۆکەیێک لە ئەسیناوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کە ۹۷ سەرنشینی هەڵگرتبوو، دواتر فڕۆکەیێک لە هەولێرەوە بە ۹۸ سەرنشینەوە بەرەوە ئەسینا بەڕێ کەوت.

لەمبارەوە ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کوردستان۲۴ی ڕاگەیاند: هەفتانە، دوو گەشت لە نێوان هەولێر و ئەسینا دەکرێن، گوتیشی: هەوڵ دەدەین گەشتەکان زیاتر بکەین.

تا ئێستا هەرێمی کوردستان گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ ۲۱ وڵات هەیە، ئەسینا نزیکترین پایتەختی ئەورووپایە لە هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی گەشتی ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

News ID 224925

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha