بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانی یەکشەممە ۲۳ی شوباتی ۲۰۲۵، فڕۆکەیێک لە ئەسیناوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کە ۹۷ سەرنشینی هەڵگرتبوو، دواتر فڕۆکەیێک لە هەولێرەوە بە ۹۸ سەرنشینەوە بەرەوە ئەسینا بەڕێ کەوت.
لەمبارەوە ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کوردستان۲۴ی ڕاگەیاند: هەفتانە، دوو گەشت لە نێوان هەولێر و ئەسینا دەکرێن، گوتیشی: هەوڵ دەدەین گەشتەکان زیاتر بکەین.
تا ئێستا هەرێمی کوردستان گەشتی ڕاستەوخۆی بۆ ۲۱ وڵات هەیە، ئەسینا نزیکترین پایتەختی ئەورووپایە لە هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی گەشتی ئاسمانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
Your Comment