بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێکی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمشێوەیە:
هەردوو شاندی دانوستانکاری، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کۆردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، لە سلێمانی کۆبوونەوەیێکی ئەرێنییان ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەخستنەڕوو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بوو لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.
لەبارەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە، سەرنج و تێبینی وەفدی دانوستاندکاری هەردوولا خرایەڕوو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا .
هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەفدی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.
Your Comment