بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر سووریا پێشنیارێک دەخرێتە بەردەم دەسەڵاتدارانی نوێی ئەو وڵاتەوە

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سووریا ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی پێكهێنانی حکوومەتێكی هەمەلایەنەی سووری لە یەكی ئاداردا ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر گەلی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گیێر پێدەرسن، دوای بەشداری كردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەرەو دیمەشق بەڕێكەوت، لە سەردانێكدا كە شارەزایان بە گرنگییێكی تایبەتی دەزانن، هەروەها پەیامی نێودەوڵەتی دەگوازێتەوە بۆ ئیدارەی نوێی سووریا لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستا.

پێدەرسن لە لێدوانەكانی سەبارەت بە سووریا دەڵێت، پرۆسەی سیاسی لە سووریا دەبێت هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای سووریا بگرێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، جێنیفر فێنتۆن، وتەبێژی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا ڕایگەیاند، لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكان و هەوڵەكانی دانوستان لە نێوان دیمەشق و باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەكەن.

News Code 224914

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha