نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سووریا ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی پێكهێنانی حکوومەتێكی هەمەلایەنەی سووری لە یەكی ئاداردا ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر گەلی سووریا.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایدەگەیەنێت، هیواخوازن کێشەی کورد و شەڕی نێوان (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت.