هەسەدە دوو درۆنی تورکیای تێکشکاند

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت هێزەکانیان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان خستووەتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "دوێنێ هێزەکانمان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و دێر حەفەر دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیان خستەخوارەوە کە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشیانداوە بۆ سەر ناوچەکە".

ئاماژە بەوەش کراوە، دوێنێ دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی بە هەڕەمەکی هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دا، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرەیێک هێرشیان کردە سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین و خانووی کرێکارانی سەر بە بەنداوەکەیان کردە ئامانج، هاوکات تورکیا تۆپبارانی قورسی گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرینی کرد، لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەرەی پردی قەرەقۆزاق، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند هێرشێکیان بۆ سەر گوندەکانی (تینە، شاسەک)، هەروەها گردی سەیفی ئەنجامدا کە بەهۆیەوە زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان گەیشت.

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە: "گرووپە چەکدارەکان و دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی تینح، جەعدە، بیرحەسو، دێکان و سەنا و گردەکانی سەیفی و قەرە قۆزاقیان بە تۆپی قورس و تانک و مووشەک هەڵگر و گولـلە هاوەن بە زیاتر لە ٤٠ گولـلە بۆردومانکرد، بەهۆیەوە زیانێکی بەرچاویان بە ماڵ و موڵک و هاوڵاتییانی مەدەنی گەیاند".

News Code 224910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha