بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ی نێوان 12 تاوه‌كوو 16ـی شوباتی 2025 و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دەستنیشان کردنی شوێنه‌كانیان، دوو تیرۆریستی داعشمان لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر كرد."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تیرۆریستانی داعش بە مەبەستی خۆڕێکخستنەوە هاتبوونە دەوروبەری سلێمانی. ده‌شڵێت: لە ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازییان بینیوە.
ئاسایشی سلێمانی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره ده‌ستگیراوه‌كان به مادده‌ی دووی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
Your Comment