هەسەدە کوشتنی دوو چەکداری داعش و دەستگیرکردنی پێنجی دیکەی ڕایگەیاند

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی وردیان ئەنجامدا، کە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی شانەیێکی مەترسیداری داعش بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هەسەدە دوای چاودێرییەکی ورد و بەردەوامی جموجۆڵەکانی شانەی تیرۆریستی، و دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشیان بۆ سەر حەشارگەکەیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەشەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی داعشدا دروست بووە و لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و ئەمیری شانەکەش کە ناوی "نەواس" بو خۆی تەقاندوەتەوە و گیانی لەدەستداوە و پێنج چەکداری دیکەش لە ئەندامانی شانەکە دەستگیرکران، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان بکەوێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو شانەیەی داعش بەرپرس بووە لە هێرشکردنە سەر تانکەرە نەوتهەڵگرەکان و خاڵە پشکنینەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چەند ناوچەیەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ئەنجامی چاودێری و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، شوێنەکەیان دەستنیشان کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستیان بەسەر ژمارەیێک چەکدا گرت جگە لە بڕێک تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی دیکە کە پێکهاتون لە شەش چەکی کڵاشینکۆف و  ۲۱۳ گولـلەی و ۲۳ مەخزەن، حەوت نارنجۆکی دەستی، پێنج جوبعەی سەربازی و پێنج ئامێر.

News ID 224861

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha