تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای PKKی ڕاگەیاند

میدیای فەرمیی تورکیا گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا (میت)دا موراد کەلەش ناسراو بە (بەرخودان هاروون) لە ناوچەی خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، موراد کەلەش لە لیستی داواکراوانی تورکیادا بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کەلەش لە ساڵی ۲۰۱۶ بەشداری لە هێرشێک بۆ سەر شارۆچکەی ئەلکێی سەر بە پارێزگەی شرنەخ لە کوردستانی تورکیا کردووە.

هەروەها ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕۆژی ۲۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۵ بڵاویکردەوە، رۆژی ۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۴ و لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای تورکیادا بۆ سەر ناوچەی خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان، بەرخودان هارون گیانی لەدەست داوە.

News Code 224850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha