بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەو بانگەوازە مێژووییەی كە چاوەڕەوان دەكرێت ئۆجەلان بڵاوی بكاتەوە، بەمنزیکانە دەبێت و ڕەنگە بانگەوازەکە لە ۱۵ـی (شوبات/۲) یان دوای ئەوە بێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، هێشتا كاتی دووبارە سەردانیكردنەوەی دوورگەی ئیمرالی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیار نیە و چاوەڕوانی بانگەوازن لەوبارەیەوە.
باکرهان لە وەڵامی پرسیاری "ئایا بانگەوازەکە بۆ چەکدانان دەبێت؟ هاوسەرۆكی دەم پارتی ڕایگەیاند، "ناوەڕۆکی بانگەوازەکە نازانم، نازانین ناوەڕۆکەکەی چییە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شاندەکەمانەوە وەرم گرتووە قسە دەکەم، ڕەنگە لە ناوەڕۆکی بانگەوازەکە هەمان شت هەبن".
ناوبراو دەشڵێت: "ماوەیێكە ئامادەكاری بۆ دەكرێت، ڕەنگە ۱۵ـی (شوبات/۲) بێت یان دوای ئەوە، ئەمە هێشتا ڕوون نییە، چاوەڕوانی بانگەوازین".
Your Comment