ڕووسیا پشتیوانی لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە سووریا دەکات

نێردەی تایبەتی ئیدارەی نوێی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیمەشق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سووریا كۆ بووه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانەی کە ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن دووپات ده‌كاته‌وه‌.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فەرماندەیی گشتیی سووریا، شاندێكی ڕووسیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیمەشق سه‌ردانی ئه‌حمه‌د شه‌رع-ی كردووه‌ و لەمیانی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پرسە سەرەکییەکان، لەوانە ڕێزگرتن لە سەروەری سووریا و یەکپارچەیی خاکی سووریا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، شانده‌كه‌ی ڕووسیا پشتیوانی خۆی بۆ "ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانە"ی کە ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن دووپات کردەوە، لە وتوێژەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی ڕووسیا لە بنیاتنانەوەی متمانە لەگەڵ گەلی سووریا لە ڕێگەی ڕێوشوێنی کۆنکرێتی وەک قەرەبووکردنەوە، ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر میکانیزمەکانی دادپەروەری ئینتقالی کرد، کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە و بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیانی ئەو شەڕە دڕندانەیە کە ڕژێمی ئەسەد بەڕێوەی برد.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئیدارەی نوێی سووریا پابەندبوونی خۆی بە پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بە شێوەیەکی پرەنسیپی دووپات کردەوە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەک بۆ سووریا کە ڕەگ و ڕیشەی لە دادپەروەری و کەرامەت و سەروەریدا هەبێت.

ئیدارەی نوێی سووریا هەروەها جەختی لەوە کردوەتەوە کە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان دەبێت چارەسەری هەڵەکانی ڕابردوو بکات و ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا بگرێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات.

ڕووسیا پشتیوانی لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە سووریا دەکات

News ID 224799

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha