گۆرانیبێژێکی کرماشانی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

پۆلیسی کرماشان ئاشکرای کرد، تەرمی هونەرمەندێکی کورد لە شاری کرماشان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەدڕەزا یاری، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان ئاشکرای کرد، تەرمی هونەرمەند عەلی فەرزامی، دوێنێ‌ دووشەممە، 2ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی  لە ماڵەکەیدا لە گەڕەکی تەعاونی کرماشان دۆزراوەتەوە، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوتووە؛ ئەو گۆرانیبێژە تەقەی لێکراوە و بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆ پارس سەردانی ماڵی عەلی فەرزامی کردووە، بە دەمانچە تەقەی لێکردووە و دوای کوشتنی، هەڵاتووە".

News Code 224762

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha