کوردپرێس: بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ۱۳-۱۱-۲۰۲۵، له به‌غدا، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گرنگيی ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە چارەکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا، هەروەها جه‌خت له پابه‌ندبوون به دەستووری عێراقه‌وه کرايه‌وه، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق."
ئاماژە بەوەش کراوە "نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى گرنگى دادگاى باڵاى فيدراڵى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و هاوکارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌رکردنى پرسه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تايبه‌تيش له پرسى مووچه و شايسته داراييه‌کاندا دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵى دادگاى له پاراستنى پرۆسه‌ى ديموکراسى له وڵات، به‌رز نرخاند."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستيی هاوکاريی نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان و دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمییەکاندا کردەوە بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی و دەستووری بە جۆرێک کە بەهێزکردنی سەقامگیريی نیشتمانی و پاراستنی سەروەريی یاسا، دەستەبەر بکات."
کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌که و گرنگيی بەدوورگرتنی عێراق لە ئاڵۆزييه‌کان و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی وڵات، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment