بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هه‌ندێک له لاپه‌ڕه‌کانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یامنێرانی ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن زانیاریی هه‌ڵه له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نه‌که تایبه‌ت به دیالۆگی کوردی – کوردی بڵاو ده‌که‌نه‌وه، بۆیه به پێویستیان زانی ڕوونی بکەنەوە، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان بڵاو ده‌کرێته‌وه، نالۆژیکییه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌یان نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، یه‌کهه‌ڵوێستی کوردی بژاری سه‌ره‌کی و ستراتیجییانه، کار ده‌که‌ن له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌گه‌ڵ مافه‌کانی گه‌لی کورد و پرسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و پێشهاته‌کانی ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی له دوای که‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سوریا هاتوه‌ته ئاراوه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نه‌که‌سه باسی له‌وه‌ش کرد، کاری ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان له پێناو یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی کورد، پێچه‌وانه‌ی ئه‌رک و کاره‌کانیان نییه له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌کانی دیکه‌ی سووریا.
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا به پێویستیشی زانیوه ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن و په‌یجه‌کان له تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌کان بکه‌ن و بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیارییه‌ک له‌م باره‌وه، ورد بن و لێدوان له گوته‌بێژه‌که‌یان وه‌ربگرن و خۆیان به دوور بگرن له بڵاوکردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی هه‌ڵه که ئامانج لێیان شێواندن و ناوزڕاندنه.
Your Comment