بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی بنەماکانی دۆخی ڕاگوزەری سووریا لەگەڵ دەستەی تەحریر شام لە گفتوگۆدان.
ئەوەشیخستەڕوو، دەرکردنی دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر لەسەر بنەمای کردار دەبێت، نەک تەنها بە قسەکردن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا داوای کرد دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەربکرێت.
Your Comment