بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە)، راگەیێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و هۆکاری سەرنەکەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەو دوو ناوچەیە بۆ "شێوازی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ هەوڵەکانی نێوەندگیری و خۆدزینەوە لە قبووڵکردنی خاڵە سەرەکییەکان" گەڕاندووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی هەسەدە، لەگەڵ لایەنی بەرامبەر رێککەوتبوون، کە شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج و هاووڵاتیان لە مەنبجەوە بۆ ناوچە ئارامەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بگوازرێتەوە، هەروەها چارەسەرکردنی پرسی گواستنەوەی تەرمی سولەیمان شا بۆ شوێنی پێشووی.
هەسەدە دەڵێت: "سەرەڕای بەشداریی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە زیادکردنی گرژییەکان."
Your Comment