کوردپرێس: بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نووسینگهی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مهسروور بارزانی پێشوازیی لە ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کردووه و لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچ کردنی نایاسایی تاوتوێ کرا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و بە "هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو"ی ناوبرد.
ئهوهش خراوهتهڕوو، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، هەروەها ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، تاوانی ڕێکخراو و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر.
Your Comment