مەنووچێهر حەبیبی، وەکوو پارێزگاری نوێی کرماشان دەست نیشان کرا

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند «مەنووچێهر حەبیبی» وەکوو پارێزگاری نوێی کرماشان هەڵبژێردراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیمە موهاجرانی وتەبێژی حکوومەتی ئێران: مەنووچێهر حەبیبی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەمەی کابینەی حکوومەتدا وەکوو پارێزگاری کرماشان ناسێندرا.

حبیبی پێشتر چەند پۆستێک وەکوو یاریدەری کاروباری ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاری کەهگیلویە وبویرئەحمەد، جێگری کاروباری ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاری قەزوێن، ڕاوێژکاری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی پارێزگای کرماشانی بەدەستەوە بووە.

News Code 224430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha