بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی نیوزیورخیشەرتزایتونگ ( NZZ)، بەبۆنەی نزیکبوونەوەمان لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین ۱۰۰ کتێبی سەدەی ۲۱ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، کە چەندین لێژنەی پسپۆڕ و ڕەخنەگری ناسراو دوای ماوەیەکی درێژی کارکردن ئەم لیستەیان ئامادەکردووە.
لە لیستەکەدا ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دنیا" لە نووسینی بەختیار عەلی نووسەری بەناوبانگی کورد لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەر، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی ۲۱s دونیادا کردووەتەوە.
زۆربەی کتێب و نووسەرەکانی دیکەی ئەم لیستە، هەڵگرانی نۆبڵ و پسپۆڕانی باڵای بوارە فیکرییەکان و ناوە هەرە گەورەکانی جیهانی مەعریفەی ئەمڕۆن، بوونی ئەم ڕۆمانەی ئێمەی کورد لەم لیستەدا شانازییەکی مێژوویی بێوێنەیە بۆ ئێستای ئێمە و بۆ مێژووی ئەدەبەکەمان. شایەنی باسە کە ئەم ڕۆمانە تا ئێستا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی ئەڵمانی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئیتالی، فەرەنسی و ئینگلیزی.
وێنەکان لە دیواری ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند وەرگیراوە
Your Comment