بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە: لەو دیدارەدا کە قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا کە لەماوەکانی ڕابردوودا بەرەوپێشچونی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا نەسروڵڵا ڕەشنوودی باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، هەروەها تاوتوێ کردنی دەرەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی نوێدایە و ئێمە بەرنامەمان هەیە بۆ چاکسازی و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
Your Comment