بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌به‌رد عومه‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم له کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند: "دوای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان، ئه‌نجامه‌کان له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا کراون بۆئه‌وه‌ی به‌شێوازی ئه‌لیکترۆنیش جیا بکرێنه‌وه".
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش کرد، "له‌ڕوی هونه‌ری هیچ کێشه‌یه‌کمان نه‌بو، ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێم زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، ئێمه وه‌ک کۆمسیۆن کاره‌کانمان سه‌رکه‌وتوو بوو، ئامێره‌کانیش هه‌موویان کاریان کرد".
نه‌به‌رد عومه‌ر وتیشی، "له‌هه‌ندێک شوێن سکاڵا تۆمارکراوه به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ی سکاڵاکان نه‌زانراون، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سندوقه‌کانی سکاڵاکان ده‌که‌ین".
ناوبراو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "به‌نسبه‌ت کێشه‌ی په‌نجه‌مۆر دو جۆر کێشه هه‌یه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی که‌وا کارته‌که په‌نجه‌مۆری تیا نه‌بێت، دوه‌میش ئه‌وانه‌ی په‌نجه‌مۆریان له‌ناو کارت هه‌یه به‌هۆی هه‌ر هۆکارێک په‌نجه‌مۆر نه‌خوێنێته‌وه پێویسته ئه‌و دو رۆژه‌ی بۆ ده‌نگدانی گشتی ماوه گرنگی به په‌نجه‌یان بده‌ن، ئه‌گه‌ر په‌نجه‌یان نه‌خوێنێته‌وه ناتوانن ده‌نگ بدات".
به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمسیۆن "۳۷۵۰ چاودێری سیاسی له هه‌مو بنکه‌کان ئاماده‌بون، ۱۹۲۷ چاودێری ناوخۆیی به‌شداربون، به‌گشتیش پرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوو".
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ده‌نگدان، "له دهۆک رێژه‌ی ده‌نگدان ۹۸%، هه‌ولێر ۹۷% سلێمانی ۹۷% هه‌ڵه‌بجه ۹۶ نه‌ینه‌وا ۴۶% که‌رکوک ۵۶% دیاله ۶۲% ئه‌نبار ۸۰% که‌رخی به‌غدا ۷۹% واست ۴۰% سه‌ڵاحه‌دین ۴۰%، به‌گشتیش له‌کۆی ۲۱۵ هه‌زار و ۹۶۰ ده‌نگده‌ر ۲۰۸ هه‌زار و ۵۲۱ ده‌نگده‌ر به‌شداریان کردووه و رێژه‌ی به‌شداری گشتیش ۹۷% بوو".
Your Comment