بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانووسیدا رایگەیاند، پشتگیری هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف دەکەن لە هەرێمی کوردستان، وتیشی، لە نزیکەوە چاودێری پڕۆسەکە دەکەن لە ڕۆژی دەنگدان.
ناوبراو جەختیشی کردەوە دژی دواخستنی زیاتری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن کە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی جێگیربوونی دیموکراسی.
بڕیارە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و پێشتریش، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن لە ماوەی هەڵبژاردندا ئاشنای پێشینە و بەرنامەی کاری لایەنەکان ببن و لەکاتی دەنگداندا باشترین بڕیار بۆ خۆیان و خێزانەکانیان بدەن.
Your Comment