داوای بافڵ تاڵەبانی بۆ دیبەیت لەگەڵ مەسروور بارزانی ڕەت کرایەوە

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە كە چاڵنجی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كردبووە بۆ دیبەیت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە كە چاڵنجی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كردبووە بۆ دیبەت و دەڵێت، چاڵنجەكەت قبووڵ نەكرا.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی نووسیویەتی، "چاڵنجەکەت بۆ دیبەیت لەگەڵ کاک مەسرور قبووڵ نەکرا".
باسی لەوەش كردووە، "ئەگەر خۆت و کاک قوباد بێنە هەولێر لەوانەیە تەوقەیەکی دیکەت لەگەڵ بکات، ئەگەر تەکلیفت بۆ بکاتەوە دوبارە وەک رێزێک بۆ جێگرەکەی، هەرچەندە بۆ تەوقەکەش وەعد نادەم".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەرنەڤاڵی بانگەشەی حیزبەكەی لە پارێزگای هەڵەبجە، چاڵنجی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ دیبەیت.

News Code 224175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha